چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە ۵۱ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیدا گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە چەتەگەری ناوبرد و جەختیشی کردەوە کە چارەنووسی موسڵمانان بە تورک، کورد، عەرەب و فارس، سووننە، شیعە و عەلەوییەوە، هاوبەشە.
عێراق ئیدانەی بە ئامانج کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند: "حکوومەتی عێراق نیگەرانیی قووڵی خۆی لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکان لە ناوخۆی ئێران دەردەبڕێت و بە توندی هێرشەکان سەرکۆنە دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت"،جەختی لەوەکردەوە، ئەم پەرەسەندنە سەربازییە مەترسییێکی جدی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.
هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت
دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر داوەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسێکدا نووسویەتی: ئەمریکا، بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، پێشێلکارییێکی گەورەی پرێنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکانی ئەنجام داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشگەیاند: هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانکارییەی ئەمریکا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بکات و وتیشی بەپێی پرێنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی کە وەڵامی ئەو پێشێلکاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەکانی بۆ بەرگری کردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.
نظر شما