لەمبارەوە ئیلیزا مارکووس، نووسەری کتێبی شیکاریی "خوێن و باوەڕ" کە یەکێکە لە بەناوبانگترین شرۆڤەکارانی پرسی کورد هۆشداری دەدات کە: «دەرفەت بۆ گەڕانەوەی شەڕ زۆرە. پەکەکە دەڵێت کە دەیەوێت بۆ ڕێێکەوتنی ئاشتی بگەڕێتەوە بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە ناچارە کە لەخۆی بەرگری بکات و شەڕ بکات».
ئیلیزا مارکووس لەو بڕوایەدایە کە تورکیا ناتوانێت هاوکات باس لە پڕۆسەی ئاشتی بکات و درێژەیش بە بۆردوومانی بارەگاکانی لایەنی بەرامبەر بدا؛ ئەم سیاسەتە تەنها قووڵتر بوونەوەی کەلێنەکان و سەرهەڵدانەوەی بێ متمانەیی لێدەکەوێتەوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا مێگات بودەت شرۆڤەکاری سەربەخۆی پرسە کوردییەکان و بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی ئاشتی کوردی لە واشنتن بە تێڕوانینێکی گشتگیرتر ئاماژە بە پڕۆسەکانی ئاشتی دەکات کاتێک کە میکانیزمێکی تۆکمەی ئاگربەستیان لەپشتەوە نییە.
ناوبراو دەڵێت کێشەکە ئەوەیە کە پڕۆسەی ئاشتی دەستی پێکردووە ئەوەش بەبێ ئاگربەستی دوولایەنە و سەقامگیر. هەردوولایەنەکە دەتوانن میدیاکان کونترۆڵ بکەن و مانای سیاسیی پێکدادانەکان سنووردار بکەن، بەڵام پێکدادانی چەکداری دەتوانێت بە ئاسانی لە کونترۆڵ دەربچێت.
بودەت هۆشداری دەدات کە تەنانەت لە باشترین دۆخدا پڕۆسەیێکی ئاشتی کە بەبێ گەرەنتی مەیدانی و ئیرادەی سیاسی بەرامبەر دەستی پێکردووە، دەتوانێت بێ ئەنجام بێت و تەنانەت خەسارێکی لێبکەوێتەوە کە لە درێژەی شەڕ تێچووەکەی زیاتر بێت.
کارگردان خبری: میلاد مرادی
نظر شما