بەسێ هۆزات، فەرماندەی پەکەکە و هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان: پەکەکە چیدی بوونی نییە
بەسێ هۆزات، فەرماندەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە لە سلێمانی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: پەکەکە چیدی بوونی نەماوە و ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ڕیشەیی بکات، دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین. بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستووری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت، چوونکە "ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستوری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین. دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت".
ئەمریکا بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردانی سووریا نەداوە
تۆماس باراک لە لێدوانێکدا بۆ ژمارهیێک ڕۆژنامەنووس لە نیویۆرک، ڕایگەیاندووە: هاوسۆزی لەناو کۆنگرێسی ئەمریکادا هەیە بۆ هێزەکانی ههسهده و ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو قەوارەیە بخاتە ناو حکوومەتی سووریاوە. ئاماژهی بهوهش کرد، ئهو هاوسۆزییه: "بەو مانایە نییە کە هیچ ئاماژەیێک بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد لە سووریادا هەبێت، هەروەها بە مانای دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیای ههسهده نیه، یان دەوڵەتێکی سەربەخۆی عەلەوی یان دروز نییە، هەموویان لە چوارچێوەی سووریادا دەبن، کە دەستوور و پەرلەمانی تایبەتی خۆی دەبێت".
نظر شما