ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
هیچ بەڵگەیێکی یەکلاییکەرەوەمان لەبارەی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان نییە
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەنجامدارانی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کێڵگە نەوتییەکان و شادەماری ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: هیچ بەڵگەیێکی یەکلاییکەرەوەمان لەبارەی هێرشکارانی سەر هەرێمی کوردستان نییە، زۆر بۆچوون هەن لەسەر ئەوەی کە سەرچاوەکەیان نێوخۆیی، دەرەکی یان لەنێو عێراق بن؛ بۆیە پێم وایە ئەرکی دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە هاوکاری بکەن بۆ دۆزینەوە و بەگژداچوونەوەیان''.
جەمیل بایک:
بەبێ چاکسازیی سیاسی لە تورکیا، هیچ گرووپێکی دیکەی گەریلا چەکدانانێت
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە هەڤپەیڤینێکدا بە Stêrk TV راگەیاندووە: ئەگەر حکوومەتی تورکیا دەیەوێت پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت، دەبێت لیژنەکەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمان بە یاسا پێکبهێندرێت و هەروەها دەبێت گۆڕانکاری لە دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکرێت و زەوینەی ئازادیی کارکردنی بۆ دابین بکرێت.
پەروین بوڵدان:
دیاری کردنی کات بۆ چەکدانان دروست نییە/ کێشەیێکی ۵۰ ساڵە لە چەند مانگدا چارسەر ناکرێت
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت: هیچ کاتێک بۆ تەواوبوونی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دیاری نەکراوە، "دیاری کردنیشی شتێکی دروست نییە، چونکە ناتوانین کێشەیەکی ۵۰ ساڵە لە دوو یان سێ مانگدا چارەسەر بکەین. پرۆسەکە هەرچەندە خێراتر بێت و هەنگاوی خێراتری بۆ بنرێت باشترە، بە هۆکاری ئەوەی دەتوانین رێگری لە تێکدانی بکەین".
نظر شما