وەزیری دەرەوەی عێراق:
حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی بەمزووانە ڕێکدەکەون
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لهمیانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامهنووسان لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە بەغدا، ڕایگهیاند: "گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ، دەربارەی داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە، پێموایە لەم ڕۆژانە دەگەینە لێکگەیشتن".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد، کێشە لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی هەرێم نەبووە، یان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ، بۆیە لەم ڕۆژانە کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومهتی ههرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ کۆ دهبنهوه و دەگەنە ئەنجامێک.
ئیلهام ئەحمەد:
شێوازی ئاخاوتنی باخچەلی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و ناوچەکە ناکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلیدا دەڵێت: هەر هێرشێک یان ئەگەری ڕوودانی شەڕێک، ڕەنگە ببێتە چەخماخەی پێشوییەکی گەورە لە سەرانسەری وڵات.
ئیلهام ئەحمەد، راشیگەیاند: نەبوونی ڕێگەچارەی سیاسی و گوتاری هەڕەشە ئامێز، هەوڵەکانی دیالۆگ تێکدەدات و سەقامگیری لە سووریا دەخاتە مەترسییەوە.
مالیکی:
دواخستنی هەڵبژاردن بە واتای ڕووخانی پرۆسەی سیاسی عێراقە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گوێ لەوانە مەگرن کە دەڵێن هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن، ئەگەر دواخران ئەوا دیموکراسی و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەکەوێت، بۆیە دەنگدان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
نظر شما