ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە؛
گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای نەینەوا هەڵدەدرێتەوە
ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە عێراق ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، دەستیان کردووە بە هەڵدانەوەی گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە چاڵی خەسفە، لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کە ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە.
خەسفە، چاڵێکی جیۆلۆجی قووڵە و قووڵییەکەی دەگاتە ۱۵۰ مەتر و تیرکەشی ۱۱۰ مەتر دەبێت، دەکەوێتە نزیکەی ۲۰ کیلۆمەتر لە باشووری مووسڵ، یەکێکە لە گەورەترین ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی کە داعش بە کاری هێنا بۆ شاردنەوەی تەرمی قوربانییەکان لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی مووسڵ، لە نێوان حوزەیرانی ۲۰۱۴ و تەمموزی ۲۰۱۷.
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دەربڕی
ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دیاری کردووه، پشتیوان و به‌شدار ده‌بین له‌گه‌ڵیان، به هه‌موو توانایه‌کمان به‌رگری له داواکاریه‌کانیان ده‌که‌ین، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش، له پێناو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستانه".
ئیلهام ئەحمەد جەخت لەسەر یەکڕیزیی کورد و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکاتەوە
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌میانه‌ی به‌شداری کردنی له "کۆبوونه‌وه‌ی گه‌ل" له شاری مارسیلیای فەڕه‌نسا وتی: "بۆچوونی جیاواز ده‌وڵه‌مه‌ندییه، به‌هیواین له نێوان هه‌موو پارته کوردییه‌کان ڕۆحی خوشک و برایه‌تیی دروست بکرێت".
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی: "له دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌کردنی سووریاین و په‌یوه‌ستین به ڕێکه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ.
نظر شما