کورتەی هەواڵەکانی۴ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۴ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی سوپاسی مەزڵووم کۆبانی دەکات
گەشە حەمەچاوشین هاوسەری لاهوور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: ''دەمەوێت سوپاسی بێپایانی ژەنەڕاڵ مەزڵووم کۆبانی بکەم کە لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین".  ناوبراو وتیشی: "خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم.


ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان: هەرێمێکی سەربەخۆ تەنها ڕێگایە بۆ پاراستنمان
حیکمەت هیجری ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان لە سووریا ، لە گرتەیێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سووریا بڵاو بووەتەوە، دەڵێت: "داوا لە جیهان و وڵاتانی ئازاد دەکەین لەگەڵ تائیفەی دروز بوەستن بۆ ئەوەی هەرێمێکی جیا ڕابگەیەنن لەپێناو پاراستنیان".
هیجری ئاماژەی بەوەش کرد، هەنگاوەکانمان بە ناونیشانێکی نوێ دەستیپێکرد دوای نەهامەتییەکەی ئەم دواییە، کە مەبەست لێی لەناوبردنی  دروزەکان بوو لە باشووری سووریا لەسەر دەستی هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق.


ڕاگەیێندراوی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار دەڵێت: "فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ڕادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی 21 لەسەر 22ی 8ی 2025 و پاراستنی مافی هەموان لە چوارچێوەی یاسا ودەستوور". دەشڵێت یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یاساکان بریتییە لە پاراستنی ماف و ئازادیەکان و ئاسایشی هاوڵاتیان و پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاسا نەبێت.

کد خبر 2788041

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha