کورتەی هەواڵەکانی۹ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۹ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە کەم کردنەوەی سزاکانی سووریا وەک خۆی ماوە

«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: بڕیاری سەرۆککوماری وڵاتەکەی بۆ کەم کردنەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا هێشتا بەردەوامە و جەختی کردەوە سەقامگیری سووریا پێویستی بە بەهێزکردنی ئابووری سووریا هەیە ناوبراو دەشڵێت ئەم هەنگاوەی ترەمپ  زەمینەشی فەراهەم کردووە بۆ کەرتەکانی پەیوەندی، ژێرخان، وزە، فڕۆکەوانی و بوارەکانی دیکە.

پسپۆڕێکی سەربازی: ڕووداوەکەی لالەزار «کوودەتا نەبوو»

لیوا محەممەد سابیر هەمەوەندی، لیوای خانەنشین و پسپۆڕی سەربازی سەبارەت بە ئەگەری کوودەتا، لە لالەزاردا بە پشتبەستن بە شارەزایی سەربازی و یاسایی خۆی، ڕەتی دەکاتەوە کە ڕووداوەکە کوودەتا بووبێت و دەڵێت: "کوودەتا لە دنیا ئێستا زۆر زەحمەتە، کوودەتا هەر ناکرێت." بە بۆچوونی ئەو، ناتوانرێت تەنیا بە چەند قەناسێک یان درۆنێک سەرکردایەتی یەکێتی بگرێت. جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەیێکی وەک بافڵ تاڵەبانی، بە تەنیا نییە و سەدان و هەزاران کەس لە دەوروبەرین. "ئەگەر سەرکردەکەش بکوژرێت، ئامانجەکە ناپێکێت، چوونکە هێزی یەکێتی کۆتایی نایەت".


ئۆکرانیا: ڕاهێنانمان بۆ هیچ چالاکیێکی نایاسای لە سلێمانی نەکردووە

 باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یێکدا سەبارەت بە دەنگۆی دەستگیر کردنی سێ هاووڵاتی ئۆکرانیا لە ڕووداوەکەی لالەزاردا باسی له‌وه‌کردوه‌: "هیچ چالاکیێکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکدارانە یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی ئەنجام نەدراوە، ئەو تۆمەتانە چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایێکیان نییە"

کد خبر 2788227

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha