سەفین دزەیی:
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ۲۸ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی ۲۰۲۳ـەوە، زیانی زیاتر لە ۲۸ ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا و دڵنیایی بە کۆمپانیا نەوتییەکان دا کە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەری بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنەکە کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوە و تیایدا دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان باسی لێوه‌کرا. لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە: "کە نابێت چیدی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن". لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و ڕاسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، باس و خواسی لەبارەوە کرا.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
بۆ سەقامگیریی ژێرخانمان هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکەین
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەبێت.
ناوبراو وتیشی: "دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین بۆ سەقامگیری ژێرخانمان و دەمانەوێت لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە هاوبەشی بکەین، کە ئەو هاوبەشییە نەک تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو خەڵک و سامانی ئەمریکاش دەپارێزێت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن".
نظر شما