گوڵستان کلچ کۆچگیت: بێدەنگکردنی چەکەکان ئامانج نییە بەڵکوو سەرەتایە
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی دیموکراتی (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له پهرلهمانی تورکیا ڕایگەیاند: بێدەنگکردنی تفەنگەکان خۆی لەخۆیدا ئامانج نییە، بەڵکوو سەرەتایە، ئامانجی ڕاستەقینەی ئێمە ئاشتییەکی ئەرێنییە کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری و سازانی کۆمەڵایەتی دامەزراوە.
ههروهها ئاماژەی بەو خاڵە سەرەکیانە کرد کە لە ڕاپۆرتەکەی دەم پارتی لە کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەییەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و وتی: "ئاشتی تەنها بە ڕاوەستاندنی شەڕ نایەتەدی، ئامانجی بنەڕەتی ئاشتییەکی پۆزەتیڤە لەسەر بنەمای یاسایەکی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک".
ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت
جۆشوا هاریس، هەڵسوورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: واشنتن لە نزیکەوە چاودێری هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم دەکات، پێویستە ئەم گفتوگۆیانە بە خێرایی بەڕێوە بچن و بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.
ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، ستایشی هاوبەشییە زۆر تایبەتەکەمان لەگەڵ هەولێر دەکەین و رۆڵی سەرکردایەتیی کوردی زۆر گرنگە لامان.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە ساڵێک و دوو مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بەهۆی ململانێ و ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکان، نە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە و نە حکوومەتی هەرێم پێکهاتووە.

نظر شما