سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیەکەدا، باسیان لەو شەڕە کردووە کە ڕۆژی هەینی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد. نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا. لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکوو راگرتنی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.
لە یەک ڕۆژدا سوپای تورکیا نزیکەی 50 جار هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد
کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 48 جار سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کرد. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا، هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو ڕوویان لە کەمی کردبوو، بەڵام بە تۆپباران کردنی گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە لەشکرکێشی و هێرشی چڕ بۆسەر هەرێمی کوردستان.
ئەم هێرشانەی تورکیا لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچیوەی پرۆسەی ئاشتیدا خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و هیچ چالاکییێکی سەربازیش لە دژی سوپای تورکیا ئەنجام نادات.
نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌رکۆنه‌ی هێرشەکانی سه‌ر ئێران ده‌که‌ین
نووسینگه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌یامێکدا ڕایگەیاند: "سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر ئێران ده‌که‌ین که بوونه‌ته هۆی زیادکردنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له هه‌مانکاتدا پێشێلکارییێکی ئاشکرای سه‌روه‌ریی عێراقیشن".نووسینگه‌ی جەلال تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "ئه‌م کارانه بنچینه‌کانی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لاواز ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییێکی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی که له ناوچه‌که‌دا هه‌یه".
نظر شما